PM:08:14:16/12/2025
42528 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێم و دەرەوەی عێراق راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندنیان راگەیاندووە بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤)ی پزیشكی و دەرمانسازی و كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی عێراق.