بێژەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی جەزیرە و بی بی سی عەرەبی، جەمیل عازر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەمیل عازر یەکێک بوو لە دامەرزێنەرانی کەناڵی جەزیرەی قەتەری و خاوەنی دروشمی "بۆچوون و بۆچوونەکەی دیکە" ( الرأي والرأي الآخر) بوو.
جەمیل عازر لەناو دنیای میدیادا ناوێکی دیار و رووخسارێکی ناسراو بوو بەتایبەت بە دانیشتنەکانی لەسەر لا کە هەواڵەکانی دەخوێندەوە.
بێژەرە بەناوبانگەکە بەرەگەز ئوردنی بووە و لە ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە و رۆژنامەنوس و نوسەرێکی دیاری میدیای عەرەبی بووە و بەتایبەت لە کەناڵەکانی جەزیرە و بی بی سی، ئەمڕۆ ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کۆچی دوایی کرد.
لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٧٥ وەک وەرگێڕی هەواڵ و پێشکەشکار بۆ خزمەتگوزاری عەرەبی بی بی سی دەستیپێکردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٤ وەک سەرنووسەری هەواڵی ئینگلیزی و وەرگێڕ و پێشکەشکاری بەرنامەکانی ئێستا لە بی بی سی کاری کردووە. پاشان بوو بە سەرۆکی بەشی هەواڵی بی بی سی.
لە ٣٠ـی تەمموزی ١٩٩٦ لە کاتی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی جەزیرە پەیوەندی بە کەناڵی جەزیرەوە کرد و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دروشمی "بۆچوون و بۆچوونەکەی دیکە"ی داهێنا، لەوێ وەک بێژەری هەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامەی "فایل هەفتانە” و بەرپرسی زمان و مۆنتاژکردنی هەواڵ و ئەندامی ستافی سەرنوسەر کاری کردووە.