سەردێڕ:

کەی خوێندن لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە؟

AM:09:11:04/01/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

دوای مانگێک لە وەستانی، بڕیاربوو ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ دەستپێبکاتەوە بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نۆژەندکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک کە لافاو زیانی پێگەیاندبوون، ٨٥٠ قوتابی ناتوانن دەست بە خوێندن بکەنەوە.


ئاسۆ بەکر، قائیمقامی چەمچەماڵ، دوێنێ رایگەیاندبوو، دوای نزیکەی مانگێک لە وەستانی پڕۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ، ئەمڕۆ ٤ـی کانوونی دووەم، خوێندن دەستیپێکردەوە و دەوام ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر قوتابخانەکان کەوتووە، هێشتا دوو قوتابخانە نۆژەنکردنەوەیان تەواو نەبووە و هەفتەیەک بۆ ١٠ رۆژی دیکەیان پێویستە.

وتیشی، ئەو دوو قوتابخانەیە یەکیان قوتابخانەی لاوانـە کە ٣٥٠ قوتابی هەیە، ئەوەی تریشیان قوتابخانەی گەشبینـە کە نزیکەی ٥٠٠ قوتابی لەخۆدەگرێت. ئەم دوو ناوەندە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و هێشتا کاتیان دەوێت تاوەکو بۆ دەوام کردن ئامادە دەبنەوە.













گەلەری