PM:06:51:09/01/2026
1080 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، پێکدادانەکان بەردەوامن و دوو هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشقیان تێکشکاندووە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب وتی، هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، شکست هێنراوە بە دوو هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە گەڕەکی شێخ مەقسود.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی حەمزات، نورەدین زەنکی و عەمشاتەوە ئەنجامدراون، هەروەها چەکدارانی سەر بە دیمەشق بە چڕی بۆردومانی گەڕەکە کوردییەکان دەکەن.