وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی لەسەر راگەیاندنی پشوو لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە هاتە دەنگ و رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمییە و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، "دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری پەروەردەکان بۆ دەوامی سبەینێ".
سبەینێ یەكشەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پشووی وەرزی یەكەمی ناوەندەكانی خوێندن كۆتایی دێت و دەوام دەستپێدەكاتەوە، بەلام بەشێك لە پەروەردەكان پشوویان راگەیاندووە و بەشێكی دیكەیان دەوام كەم دەكەنەوە بەهۆی كەشوهەوای سارد و بەستەڵەكی رێگاوبانەكانەوە.
هاوکات سامان
سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتوویەتی، سبەی یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی
خوێندنی حکومی و تایبەت دەوامی فەرمییە و بەهیچ جۆرێک پشوو نییە.
هەر ئەمڕۆ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لەسەر راگەیاندنی پشوو رایگەیاند، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستا،
فەرمانبەر و قوتابیان، سبەینێ پشووە بۆ گشت قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران.
لەلایەکی دیکەوە، پەروەردەی پێنجوێن دەڵێت، بەهۆی
ناجێگیری کەشوهەواو و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر دوای راوێژ لەگەڵ
بەڕێزان قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا کە
رۆژی یەک شەممە بەرواری ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی
خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان.
دیوانی پارێزگای دهۆکیش بڵاویکردەوە، بههۆی
نالهباریی دۆخی كهشوههواوە لهپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و خوێندکارانمان
سبەی یهكشهممه ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، له سهرجهم دامودهزگاكانی میری و
قوتابخانهكانی ئامێدی پشووی فهرمی دهبێت.