لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەپێی ئامارەکان، بەرزاییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر زۆرترین بڕی بەفریان لێ باریوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە ئاستی بەفر نیو مەتر و زیاتری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رێژەی بەفربارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سنووری دهۆک لە چیای پێرێس و ٦٠ سم بەفر باریوە کە زۆرترین رێژەیە و لە سنووری هەولێریش لە حاجی ئۆمەران ٥٠ سم مەتر بەفر باریوە.
پێنج یەکەمەکەی
زۆرترین بەفربارین:
لەسەر ئاستی
هەرێمی کوردستان، ئەم پێنج ناوچەیە زۆرترین بڕی بەفریان لێ باریوە:
١- چیایێ
پێرس(دهۆک): ٦٠ سم
٢- حاجی
ئۆمەران(هەولێر): ٥٠ سم
٣- کانی
ماسی(دهۆک): ٣٥ سم
٤- هیران(هەولێر):
٢٧ سم
٥- بامەڕنێ(دهۆک):
٢٦ سم
وردەکاری
بەفربارین لە شار و شارۆچکەکان:
پارێزگای
هەولێر:
دوای حاجی
ئۆمەران و هیران، ناوچەی سیدەکان و شەقڵاوە بە ٢٥ سم لە ڕیزبەندی پێشەوە دێن، دوای
ئەوانیش چۆمان ٢٢ سم، پێرمام ١٨ سم، رەواندز ١٥ سم، سۆران ١١ سم، کۆیە ١٠ سم،
دێگەڵە هەشت سم و خەلیفان ٦،٥ سم بەفریان لێ باریوە.
پارێزگای دهۆک:
دهۆک پشکی شێری
بەرکەوتووە، جگە لەو ناوچانەی لە پێنج یەکەمەکەدان، لە سەرسەنگ 23 سم، ئامێدی 20
سم، زاوێتە و دینارتە و چامانکێ ١٨ سم، دێرەلووک ١٧ سم، مانگیش ١٥ سم و لە شیلادزێ
و باتوفا و باکرمان ١٣ سم بەفر باریوە. کەمترین بڕیش لە سەنتەری دهۆک بووە بە ١،٥
سم.
پارێزگای
سلێمانی:
لە سنووری
پارێزگای سلێمانی، یاخسەمەر و قەڵادزێ بە ٢٣ سم زۆرترین بڕیان تۆمارکردووە،
هەروەها لە سەرکەپکان ١٩ سم، پێنجوێن ١٧ سم، ماوەت ١٢ سم، تەکیەی کاکەمەند و رانیە
١١ سم، چوارقوڕنە نۆ سم، سیتەک پێنج سم و قەرەداغ سێ سم بەفر باریوە، قڕگە لە
سلێمانی بە یەک سم کەمترین بڕی لێ باریوە.