PM:09:11:08/01/2026
716 جار خوێندراوەتەوە
باڵەخانەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە کۆن بووە و هەندێکی شوێنی رووخاوە و باڵەخانەکە لەکاتی باراندا تکە دەکات و باراناو کۆدەبێتەوە خوێندکارانیش بە سەتڵ و ماسیحە پاکیدەکەنەوە، بەهۆی نەبووی شوێنیشەوە دەستشۆر و کافتریاکان کراوە بە ژووری خوێندن.
پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٠٦ کراوەتەوە و لە ئێستادا دوو بەش لە خۆدەگرێت کە هەریەک بەشەکانی شانۆ و شێوەکار، نزیکەی ٩٠ خوێندکاریش لێرەدا وانە دەخوێنن، وێڕای هەموو ئەو گرفتانە، توانیویانە چەندین مامۆستا و تابلۆی ناوازەی هونەری پێشکەش بە شارەکە بکەن.
ساڵی ٢٠١٣ بڕیاردرا
بە کردنەوەی بینای پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بۆ کردنەوەشی بڕی ملیارێک ٣٠٠ ملیۆن
دیناری بۆ تەرخانکرا، کە بڕیاربوو لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت بەڵام پارەکە دیارنەماو
پڕۆژەکەش بەم شێوەیە بەجێیان هێشت، وێڕای هەموو ئەمانەش مامۆستایان چاویان لە کردنەوەی
چەندین بەشیی دیکەی هونەرییە.