سەردێڕ:

گۆڕانکاری لە سیستمی نۆرەگرتن بۆ کارتی نیشتیمانی کرا

PM:07:54:21/11/2025

12060 جار خوێندراوەتەوە

بڕیار درا کە لەمەودوا تەنها لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی و ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە نۆرە بگیرێت بۆ سەرجەم مامەڵەکانی تایبەت بە کارتی نیشتمانی یەکگرتوو.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکان، هاوڵاتییان دەبێت پشت بە ئەپڵیکەیشنی عەین عێراق ببەستن بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆسەی سەرەکی.

بۆ پرۆسەکانی، دەرهێنانەوەی کارتی نیشتیمانی بۆ یەکەمجار و نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی دوای بەسەرچوون و گۆڕینی کارتی نیشتیمانی لە پێناسی باری شارستانیەوە، پێویستە پشت بە ئەپڵیکەیشنی عەین عێراق ببەستن.













گەلەری