سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لەدەستدا

PM:10:43:20/11/2025

12700 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان تەقتەق بۆ کەرکوک، دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندا دا و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەبەز حەمەخان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل بووە لە نزیک گوندی قەڵاتە لە تەقتەق و یەکێک لە بریندارانی رووداوەکە کە گەنجێکی سەروو ٢٠ ساڵ بوو رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای گەیشتن بە شوێنی رووداوەکە بریندارەکەی ترمان کە ئەویش گەنجێکە و بەڕەگەز سورییە، رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کرد و ئەویش بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و تەقین لە سەری دا هەیە".

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە ناوی زانیاری مەحمودە و خەڵکی گوندی کەپەنەکە لە سنووری تەقتەق.



فەریدە ئاسۆ - کۆیە













گەلەری