سەردێڕ:

لەم بەڕێوەبەرایەتییە پشووی رۆژی شەممە هەڵوەشایەوە و دەوامیش درێژ کرایەوە

PM:05:40:20/11/2025

25368 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر چواری ئێوارە درێژكردەوە و رۆژانی شەممەش دەوام دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرەوە، لەپێناو بەرژەوەندی حاجیانی کوردستان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیيه رۆژانە تا کاتژمێر چواری ئێوارە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی شەممە کە پشووی فەرمییە لە تەواوی دام و دەزگا فەرمییەكان، بەڵام فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦، ئەو پشووە نایانگرێتەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تا بەزوورین کات مامەڵەکانیان راییبکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بکرێت.













گەلەری