PM:02:42:20/11/2025
5980 جار خوێندراوەتەوە
بازرگانی هەرێم دەڵێت، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەشڵێت، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو بەردەوامدەبێت، هەروەها کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە هیچ جۆرێک درێژناکرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت و پاش
ئەو مۆڵەتەی بە هاوڵاتییان درا، رێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ٪٨٧ زیادیکردووە بۆ
٪٩٠.
هاوکات وتیشی، سەرەتای مانگی ١٢، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە
تایبەتە بە زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، هەروەها لابردنی ئەو ئەندامەی خێزان کە
کۆچی دوایی کردووە.