ئه‌مریكا، هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی لە گەشتکردنیان بۆ ٢١ وڵات و لەناویاندا عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە و داوا دەکات گەشتیان بۆنەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نوسینگه‌ی كاروباری كونسوڵگه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دەڵێت، بارودۆخی ناوخۆیی و توانای ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه سنورداره و داوایكردووه، هاوڵاتیانی گەشتیان بۆ ئەنجام نەدەن.
وتی، هۆشداری
گه‌شتكردن له ئاستی یه‌كه‌م تاوه‌كو چوار ده‌رچووه، واته گه‌شتكردن قه‌ده‌غه‌یه،
ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به بارودۆخی ناوخۆیی و توانای سنورداریان بۆ هاوكاریكردنی
ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاتانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
ئه‌م وڵاتانه‌ى دیاریكراون مه‌ترسیدارن، ده‌كرێت به سه‌ردانكردنیان هاوڵاتیانیان
بكه‌ونه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
هاوکات، هۆشدارییەکە هه‌ریه‌ك
له وڵاتانی ئه‌فغانستان، بێلاڕوسیا، بوركینا فاسۆفاسۆ، بۆرما، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست،
هایتی، ئێران، عێراق، لوبنان، لیبیا، مالی، نێجیریا، كۆریای باكور، رووسیا، سۆماڵ،
باشوری سودان، سودان، سوریا، ئۆكرانیا، ڤه‌نزوێلا، یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه.