PM:06:11:21/11/2025
5044 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، کەسێک خۆی رادەستی ئاسایشی سلێمانی کردووە کە تۆمەتبارە بە رووداوەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی .
ئەمڕۆ هەینی٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شەوی رابردوو دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە رێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەیەکگەیشتنیان لە عەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە دەرنەفیز هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
هاوکات،
تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کردووە.