سەردێڕ:

لێرەوە ئەنجامی تیروپشکی حەجی ئەمساڵ وەربگرەوە

AM:11:35:16/11/2025

30740 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی هەرێم تیروپشکی ناوی حاجیانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى کوردستان، لیستى ناوى ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە بۆ وەرزى حەجى ٢٠٢٦، ئەمەش دوای ئەوەی کە بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو.
لەم لینکەوە ئەنجامی تیروپشکی حەجی ئەمساڵ وەربگرەوە
حەج و عومرەی هەرێم پێشتر باسی لەوەکرد، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوت.













گەلەری