PM:03:23:21/11/2025
848 جار خوێندراوەتەوە
له پێشانگای نێودەوڵەتی ئاسمانیی دوبه‌ی، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری “HAL Tejas” هیندی کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، حکومەتی دوبەی وتی، رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئال مه‌كتوم روویداوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستداوە، و سەرچاوە عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، دوای رووداوه‌كه نمایشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە.
رۆژی
١٧ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ١١٩ـەهەمین خوولی پێشانگای ئاسمانیی نێودەوڵەتی دوبەی
دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوام بوو ، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ لایەن بەشداریان
کردبوو لە پێشانگاکە.
هاوکات، ١٤٨ هەزار سه‌ردانیكه‌ر
و ٤٩٠ شاندی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له ١١٥ وڵاته‌وه ئامادە بوون، پێشانگاكه ٢١ باڵ و ٩٨
ناوچه‌ی نمایشكردنی له‌خۆگرتبوو.