PM:05:05:21/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەڵێت، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، چەند مەرجێک بۆ ئەو کەسە دانراوە کە دەبێتەوە کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێویستە ئەو مەرجانەی تێدابێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، گفتوگۆ لەبارەى مەرجەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کراوە و شەش مەرج بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاریکراوە.
مەرجەکان
بریتین لەوەی، هیچ حیزبێکی سیاسی درووست نەکات و پێشتر پۆستی سەربازی نەبوبێت و
پۆستی ئەمنی نەبوبێت.
هەروەها، پۆستی
دادوەریی نەبووبێت و نابێت جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید بکاتەوە،
و تەنیا چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ خولی دووەم کاندیدی دەکاتەوە.