سەردێڕ:

کەشناسی عێراق سەبارەت بە دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما روونکردنەوە دەدات

PM:04:05:21/11/2025

708 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە ٢٨ـی ئەم مانگەدا دوورە لە راستیەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عامر ئەلجابری، بەڕێوبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی دەڵێت، ئەو هەواڵانەی لە سۆشیاڵ میدیا کە لەلایەن شارەزایانی کەشناسیی بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما لە ٢٨ـی ئەم مانگەدا، کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت دوورە لە راستیەوە.

دەشڵێت، زانیاری درووست لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەت بلاودەکرێتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا سەقامگیر دەبێت و لە هەندێک شوێنیش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

هاوکات وتی، لە ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما ، کەشناسی پێشوەخت راپۆرتی هۆشداری دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، شارەوانی بەغدا، و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ئەم رێکارە دەگیرێتە بەر لەلایەن حکومەت، لە ئەگەری گۆڕانکاری گەورە لە کەشوهەوادا.













گەلەری