زۆرجار پێمان وایە زیادبوونی کێش یان قەڵەوبوون بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە خواردنەوەیە بەڵام هۆکارەکەی رەنگە شێوازی ژیان یان وەرزش نەکردنەوە بێت، زۆرێک لە خووەکانی رۆژانە دەتوانن میتابۆلیزمت تێکبدەن و بنە هۆی قەڵەوی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " Times of India"، زۆرێک لە خووەکانی ڕۆژانە دەتوانن میتابۆلیزمت تێکبدەن و ئارەزووی خواردنت زیاد بکەن ئەمەش دەبنە هۆی کۆبنەوەی چەوری لە جەستە و زیادبوونی کێش.
وازهێنان لە نانی بەیانی دەتوانێت میتابۆلیزمت خاو بکاتەوە و ببێتە هۆی زیادبوونی برسێتی لە درەنگانی ڕۆژدا، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کە کالۆرییان زۆرە، نانی بەیانی هاوسەنگ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و ڕێگریکردن لە ئارەزووی خواردن.
کاتێک بە خێرایی نان دەخۆیت، مێشکت کاتێکی تەواو بەدەست ناهێنێت بۆ ئەوەی ئاماژە بە تێربوون بدات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن، تەرخانکردنی کات بۆ جوینی خواردن بە باشی و خواردنی هێواش دەتوانێت هەرسکردن باشتر بکات و یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی کێش.
خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە ئامادەکراوەکان شەکری شاراوەیان تێدایە کە وەرگرتنی کالۆری زیاد دەکەن ئەم خواردنەوانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.
نان خواردن لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن چونکە تۆ بە تەواوی ئاگاداری ئەوە نیت کە چەندە خۆراک دەخۆیت ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
کەم خەوی هۆرمۆنەکانی برسێتی تێکدەدات وا دەکات ئارەزووی خواردنی ناتەندروست بکەیت، کەمخەوی پەیوەندی بە زیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی مەترسی قەڵەوییەوە هەیە.
فشاری درێژخایەن دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هۆرمۆنێکە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری بەتایبەتی لە دەوروبەری سکدا.