سەردێڕ:

سەدان ئاوارەی عێراقیی دیکە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە

PM:11:56:27/03/2025

1616 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رێکارە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەدان عێراقی لە کەمپی هۆلەوە، تەواوبووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە ئاشکرایانکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٥٠ خێزانی عێراقی، کە لەئێستادا نیشتەجێی کەمپی هۆل-ن لە وڵاتی سوریا، بۆ کەمپی جەدعە لە باشووری موسڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رەنگە ژمارەی خێزانەکان زیادبکات و ئێوارەی شەممە، ژمارەی تەواوی خێزانەکان بڵاودەکرێتەوە.

کەمپی هۆل، بە کەمپی کەسوکاری چەکدارانی داعش ناسراوە، دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى سوریا؛ کەسوکاری چەکدارانی داعش دوای گەڕاندنەوەیان، لە کەمپەکانی جەدعە لە موسڵ دەهێڵدرێنەوە، دواتر تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان دەکرێنەوە.













گەلەری