PM:11:14:27/03/2025
3572 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئەو کارمەندانەی مه‌فرزه‌یه‌كی پۆلیسی هاتووچۆ كه له‌سه‌ر له‌بازگه‌ی چیمه‌ن به‌ردیان گرته شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ده‌ستگیركران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌وه كه ژماره‌یه‌ك پۆلیسی هاتووچۆ به‌ردیان له شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له كۆنترۆڵی چیمه‌ن له‌ناو كه‌رتی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان گیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری
كاروباری پۆلیس، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی هاتووچۆ و سه‌رجه‌م کارمەندانی مه‌فره‌زه‌كه
كه له كۆنتڕۆڵه‌كه‌دا بوون، ده‌ستگیركران.
ئەوەش لە
کاتێکداتە، ئه‌مڕۆ گرتە ڤیدۆییه‌ك بڵاوبووە كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هاتووچۆ به‌رد
ده‌گرنه شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سلێمانی - كه‌ركوك ده‌نگدانه‌وه‌ی
زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌هۆی به‌ردبارانكردنه‌شه‌وه زیانی زۆری ماددی به‌ر
ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.