PM:11:00:27/03/2025
2160 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحموود روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود، چوار کەس برینداربوون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل، لە یەکتربڕی
ئارام لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود بووە لە شاری سلێمانی، چوار هاوڵاتی
برینداربوون.
هاوکات، چەند
شایەت حاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی
تیژڕەوییەوە روویداوە و ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری (مازدا و سێنترا) بوون.