PM:11:51:26/03/2025
1492 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پلانی خۆی بۆ گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی شه‌ش ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا تا ساڵی ٢٠٢٨ بۆ ٢٠٢٩ راگه‌یاند، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كێڵگه‌ی مه‌جنو ن توانای به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ده‌گاته ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، باسم محه‌مه‌د خزر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وترایگەیاند، پیشه‌سازی نه‌وت به قۆناغه‌كانی پشتگوێخستن تێپه‌ڕیوه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی پێنج ساڵه‌ی هه‌یه بۆ زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٨-٢٠٢٩ـدا ده‌گه‌ینه شەش ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پیشه‌سازی نه‌وت له دۆخێكی
ته‌ندروستدایه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ڕه‌وانه كراون بۆ جێبه‌جێكردن،
له خولی پێنجه‌م و شه‌شه‌می مۆڵه‌تی ته‌واوكه‌ردا، ١٤ پڕۆژه‌مان به‌خشی كه به‌سه‌ر
١٢ پارێزگادا دابه‌شكراون، به‌مزوانه‌ش ١٣٨ ملیار پێ سێجا غاز له كێڵگه‌ی فه‌یحا
وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
له‌لای خۆیه‌وه عامر خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رایگه‌یاندووه، ئه‌و ناوچه نه‌وتیانه‌ی زۆرترین زیانیان
به‌ركه‌وتووه به‌هۆی تیرۆره‌وه له سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و به‌شێكی كه‌ركوكن،
ئامانجی تیرۆریش راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتمانه بۆ توركیا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م كاره‌كانی چاكسازی و
سیسته‌می هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكراون بۆ وه‌رگرتن و هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت بۆ توركیا.