PM:11:15:26/03/2025
2128 جار خوێندراوەتەوە
سوپای سودان كۆنترۆڵكردنی تەواوی خەرتومی پایتەخت و سەركەوتنی بەسەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، دوای ئەوەی سوپای سودان کۆنتڕۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی لە خەرتومی پایتەختی وڵاتەکەی کرد، عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی گشتی سوپای سودان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و رایگەیاند، خەرتوم ئێستا ئازادە و توانیویانە سەركەوتن بەسەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەدەستبهێنن.
هاوکات سوپای سودان لەچەند بەرەیەكەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوم دەستپێکرد، وتەبێژی و فەرماندە مەیدانییەکان
کۆنترۆڵی زۆربەی شارەکەیان راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانیش، سوپا توانیویەتی كۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی خەرتوم کە دەکەوێتە نزیک فەرماندەیی گشتی سوپا و بارەگای هێزەکانی
پشتیوانی خێرا لە قەزای ریاز نزیك رۆژئاوای پردی مەنشییە و سۆبا لەسەر روباری نیل
کە خەرتوم و ناوچەی نیلی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پایتەختی سودان بەیەکەوە
دەبەستێتەوە، بكەن.