PM:05:01:26/03/2025
1272 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات كە دوێنێ بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، دانیشتنەكە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، كاتژمێر ٨ـی ئێوارە، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك، بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی كە لەلایەن فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.
.پرۆژە یاساکە لەلایەن هەردوو لیژنەی (یاسایی) و
(هەرێمەكان و پارێزگاكانی نارێكخراو لە چوارچێوەی هەرێم) ئامادەكراوە
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دوو خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابوونەکە کراوە و تەنیا دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە ماوە.
هاوکات، نەوەی نوێ زیاتر لە ١٧ نوسراوی کردووە و تەنانەت
داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کردووە کە هەرچی زووترە بە
یاسا هەڵەبجە بکرێتە ١٩ـیەمین پارێزگای عێراق.