PM:02:23:26/03/2025
3624 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی ئازار زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ٩٥٤ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری
حکومەتی کاربەڕێکەر دوێنێ رایگەیاندبوو، سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە
کە بڕەکەی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی
ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی
دارایی حکومەتی عێراقەوە تەواو کرا.