سەردێڕ:

ئاریان تاوگۆزی: ئەمشەو لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

PM:07:01:25/03/2025

812 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، هەوڵەکانیان گەیشتووەتە ئەنجام و چاوەڕوان دەکرێت بەبێ کێشە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت و بەبێ کێشە تێپەڕێندرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دوو خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونەکە دراوە و تەنیا دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە ماوە.

هاوکات، نەوەی نوێ زیاتر لە ١٧ نوسراوی کردووە و تەنانەت داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراقیشکردووە کە هەرچی زووترە بە یاسا هەڵەبجە بکرێتە ١٩ـیەمین پارێزگای عێراق.













گەلەری