سەردێڕ:

دوای ٥٠ ساڵ زیندانیکردن دەرکەوت بێتاوانە؛ دادگا بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار قەرەبووی دەکاتەوە

PM:03:31:25/03/2025

1928 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک لە ژاپۆن نیو سەدەیە بە هەڵە زیندانیکراوە و دوای ئەوەی بێتاوان دەرچوو دادگا بڕیاریدا بە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە.


ئیواو هاکامادا، تەمەن ٨٩ ساڵ لە ساڵی ١٩٦٦ـەوە بە تۆمەتی کوشتنی خێزانێکی چوار کەسی لە ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆن دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، کاتێک دووبارە دادگایی کرایەوە بێتاوان دەرچوو.

هاکامادا، پێشتر یاریزانی بۆکسێنی پیشەگەر بووە، تۆمەتبارکرابوو بە کوشتنی خاوەنکارەکەی و هاوسەری پیاوەکە و دوو کوڕەکەیان، دوای دەستگیرکردنی ماوەی ٢٠ رۆژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام وتویەتی لەژێر فشاردا تاوانەکەی لە ئەستۆ گرتووە و لێی دراوە.

زیاتر لە ٤٠ ساڵ چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدانی کردووە و زۆربەی ماوەی دەستبەسەرکردنی لە ژووری تاکەکەسیدا دانراوە و لەو ماوەیەشدا باری دەروونی تکچووە.

دوای ئەوەی دەرکەوت بێتاوانە، دادگای ناوچەی شیزۆکا، بڕیاریداوە بە قەرەبووکردنەوەی (ئیواو هاکامادا) بەهۆی ئەوەی ماوەی نیو سەدەیە بە هەڵە لەسەر تاوانێک زیندانیکراوە و بڕیاردراوە یەک ملیۆن و نیو دۆلاری وەک قەرەبوو پێببەخشرێت.

بەوتەی تیمی یاسایی هاکەمادا، ئەم بڕە پارەیە زۆرترین قەرەبووی تاوانکارییە کە تا ئێستا لە وڵاتدا خەرج کراوە.

بەپێی یاساکانی ژاپۆن، کەسێکی بێتاوان مافی ئەوەی هەیە بۆ هەر رۆژێکی دەستبەسەرکردن تا ١٢ هەزار و ٥٠٠ یێن وەربگرێت.













گەلەری