AM:09:26:24/03/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بە پێی ئەو زانیارییەی بەدەست پەیامنێرێکی ئێن ئاڕ تی کەوتووە گەنجێک لە گوندی سیامێوە سەر بە ناوچەی ناڵپارێز بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، رووداوەکە لە سنووری پێنجوێن بووە و ئەو
گەنجەی مینەکەی پیادا تەقیوەتەو و گیانی لەدەستداوە ناوی "هاوکار صاڵح بووە" و لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆسخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.