AM:12:01:24/03/2025
2092 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئۆپێک ئاگاداری کردینەوە کە لە ئێستادا هەرێم رۆژانە ٢٨٦ هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن کە وەبەرهێنانی نەوت و گاز بۆ چەندین ساڵ مسۆگەر دەکات و کۆمپانیای سۆمۆ نەوت تەنها بەو کۆمپانیایانە دەفرۆشێت کە خاوەنی پاڵاوگەکانن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تانکەرانەی نەوتی فرۆشراو دەگوازنەوە لە رێگەی مانگی دەستکرد چاودێری دەکرێن و دەبێت هەموو گرێبەستەکان دیاری بکرێن و شوێنی کۆتایی هەناردەکردنی نەوت
بزانرێت چونکە شەفافیەتێکی زۆر لە هەناردەکردنی نەوتی عێراقدا هەیە.
هاوکات وتی، "وەزارەتی نەوت مانگانە بەیاننامە بڵاودەکاتەوە و تیایدا وردەکاری بڕی نەوتی
هەناردەکراو و داهاتە داراییەکانی دەخاتەڕوو و هەروەها کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، بەڵگەنامە ساختەکانی
عێراقیان بەکارهێنا" و هەروەها وتیشی، "ئێمە لایەنی
ئەمریکیمان ئاگادار کردەوە کە ئەم بەڵگەنامانە ساختەن و هیچ پەیوەندییەکمان پێوە نییە".