PM:03:25:23/03/2025
1724 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەم ئەمڕۆوە کەشوهەوا ئاسای دەبێتەوە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە، هاوکات، شارەزایانی کەشناسیش دەڵین، لە رۆژانی جەژندا کەش وهەوا جێگیر دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەم ئەمڕۆوە کەشوهەوا ئاسای دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و با مامناوەند دەبێت، شارەزایانی بواری کەشناسیش دەڵێن، بە گشتی ئەم هەفتەیە و رۆژانی جەژنیش کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
شارەزایانی کەشناسی
باسیان لەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەم ئەمڕۆوە روو لە بەرز بوونەوە دەکەن و ئەو
سەرمایەی رۆژانی رابردوو تەواو دەبێت و کەشوهەوا بە گشتی جێگیر دەبێت.