PM:01:24:23/03/2025
1260 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق، تەواوبوونی حەوت خەزانی ئاوی لە بەغدا راگەیاند، کە هەریەکەیان توانای راگرتنی ٢٠٠ مەتر سێجا ئاویان هەیە لە کاتژمێرێکدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کازم شەمەری، ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق، تەواوبوونی حەوت خەزانی ئاوی لە بەغدا راگەیاند، کە هەریەکەیان توانای راگرتنی ٢٠٠ مەتر سێجا ئاویان هەیە لە کاتژمێرێکدا لیژنەکە کە تێچووی پڕۆژەکەی ٨٠ ملیار دیناری عێراقی تێپەڕاندووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، پڕۆژەی گەورە و گرنگ لە بەغدا و سەرتاسەری پارێزگای بەغدا
جێبەجێکراون و ئەمڕۆش نزیکەی شەش یان حەوت خەزانی ئاو تەواو بووە و بەم زووانە دەکرێتەوە.
هەروەها،
پڕۆژەی دیکەمان هەیە کە بریتین لە قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان بەدرێژایی زیاتر لە ٣٠
کیلۆمەتر، جگە لە دامەزراندنی بنکە تەندروستییەکان و قوتابخانەکان. بەشێکی ئەم پڕۆژانە
لەلایەن پارێزگاری بەغدا و بەشەکەی تریش لەلایەن سندوقی ئاوەدانکردنەوە پارەی بۆ
دابینکراوە.