سەردێڕ:

سەباح سوبحی: لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت

PM:01:29:22/03/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی پارتی رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی پێدێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، کۆتایی ھەفتەی رابردوو له‌گه‌ڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق قسه‌مان له‌ باره‌ی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد.

باسی لەوەشکرد، لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی پێدێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەکرێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشلرد، ئەوەی ئێستا کێشەی لەسەرە ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ چەندی پێویستە و پێشتر ژمارەیەکیان هەژمارکردبوو دەیه‌وێت زیاد بکرێت بەھۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی بۆ ئۆتۆمبێل و کارەبا و کارگەكان، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە.














گەلەری