سەردێڕ:

مەزهەر ساڵح: داهاتی نانەوتی لەمساڵدا گەشەی زیاتر دەکات

AM:09:39:22/03/2025

952 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەئەلکترۆنیکردنى کۆکردنەوەى داهات، چاوەروان دەکرێت ئەمساڵ داهاتی نانەوتی گەشەی زیاتر بکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە کۆکردنەوەی دیجیتاڵی داهات لە ساڵی ٢٠٢٤ ەوە بە کاریگەری دەستیپێکردووە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦ تریلیۆن دینار لەو باجانە بەرزبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی گەشەی لێشاوی پارە لە رێگەی سیستەمە دیجیتاڵییەکانەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجینەى حکومەت بە کوالیتیەکی بەرزو گەشەی زیاتر لە کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی ئەمساڵدا.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێوەرە لە باجی ئەلەکترۆنی لە دارایی ئەمساڵدا بۆشاییەکی گشتگیر دەگرێتەوە کە رەنگدانەوەی گەشەسەندنی داهاتی دەوڵەتە بە بەکارهێنانی سیستەمە ئەلەکترۆنییەکان.













گەلەری