PM:05:00:21/03/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) له‌په‌یامێكدا له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ندیل رایگەیاند، ئه‌مساڵ بانگه‌وازی ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ئۆجەلان واتایه‌كی نوێی به نه‌ورۆز به‌خشی.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، هاوسه‌رۆكایه‌تی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه) له په‌یامێكیدا بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ندیل بڵاویکردەوە، ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی كه گه‌لی كورد پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه جه‌ژنێكی هه‌ره كۆنی دیرۆكی مرۆڤایه‌تییه، نه‌ورۆز بووته سیمبولی به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر سته‌مكاری (زوحاك)ـدا.
ئاماژە
بەوەشکراوە، گه‌لی كوردستان ئافرێنه‌ری نه‌ورۆزه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له
ناخی دڵه‌وه به گه‌رمایی نه‌ورۆز ژیان ده‌كات و نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان
بووەته سیمبولی یه‌كێتی و یه‌كبوون و ئازادیی، گه‌لی كورد به نه‌ورۆز خۆی
ئافراندووه و خۆی ئازاد كردووه.