AM:11:33:20/03/2025
3316 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری ئەو رووداوی تەقەکردنەی شەوی رابردوو کە لە گوندی گرێزەی سەر بە سەیدسادق بوو دەرکەوت بەهۆی کێشەی خێزانییەوە یەکێک لەئەندامانی خێزانەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولەی لە پێنج ئەندامانی خێزانەکەی کرد و دواتر خۆشی کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر ١١:١٠ خوله‌كی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه له‌رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت
كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی "به‌شیر
سالار محمد له‌دایكبووی ١٩٩٨" به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گولەی له باوك و دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی کردووە.
هاوکات لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی
به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌م
به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه،
هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.