AM:08:43:20/03/2025
3764 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە گوندی گرێزەی سەر بە سەیدسادق شەوی رابردوو کەسێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی خۆی بە کڵاشینکۆف کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن یاڕ تی رایاندبوو، درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق شەش ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کەسوکارەکەشەی باسیان لەوەکرد، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات پێنج ئەندامی خێزانەکەی و دواتر خۆیشی کوشتووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو گەنجە دوای
گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەمەقاڵێیان بووە و بە هۆیەوە پێنج ئەندامی
خێزانەکەی کە دایک و باوک و دوو خوشک برایەکی بووە کوشتویەتی.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە ماوەی چەند ساڵێکە لە
دەرەوەی وڵات بووە و تازە گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی.