سەردێڕ:

داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی عێراق

PM:09:56:19/03/2025

1684 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری ناحیەی نەوجول راگەیاند، لە سنووری شارۆچکەی کفری چەکدارێکی داعش پشتێنی بۆمبرێژکراوی لەخۆی بەستووە و خۆی تەقاندووەتە بە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی نەوجولی سنووری شارۆچکەی کفری چەکدارێکی داعش پشتێنی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستووە و خۆی تەقاندووەتەوە بە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی عێراق.

هاوکات سنووری ناحیەی نەوجول لە دوای شانزە تشرینی یەکەمـی ساڵی ٢٠١٧، ئەوناوچانە بەشێکیان چۆڵ بوون و بوونەتە داڵدەی هێزێکیچەکداری نەناسراو کە هێزە ئەمنییەکان بە پاشماوەی داعش ناویان دەبەن و ناو بەناوجموجۆڵیان هەیە.













گەلەری