PM:05:40:18/03/2025
2340 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر جارێکی تر رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا دواخست، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێ رادەستی بەغدا بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبوو، بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستەکە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بەغدا و رادەستی بکەن، بەڵام رادەستکردنی لیستەکەیان دواخست و ئەوەش ناردنی موچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دوادەخات.
هاوکات، بەرپرسێک لە بەغداوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
تەواوکاری موچەی مانگی ١١ و ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێمیان خستووەتەبەر داهاتی ناوخۆی
پێنج مانگی رابردوو، ئەوەش لەسەر داوای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بووە چونکە بڕی
پێویستی داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردبوو.