سەردێڕ:

بەرگریی شارستانیی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ وەرزی بەهار و نەورۆز بڵاوکردەوە

PM:05:11:18/03/2025

968 جار خوێندراوەتەوە

بەرگریی شارستانیی هەرێم چوار رێنمایی بۆ وەرزی بەهار بڵاوکردەوە داوادەکات رەچاوی بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کە دەستپێکی وەرزی بەهارە، کەشوهەوا فێنک دەبێت و، دەشتودەرەکان لەبار و سەوز دەبن بۆ گەشتکردن و بەسەربردنی کات لەنێو سروشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو سەلامەتیی خۆتان و دەوروبەرتان، گرنگە رەچاوی ئەم رێنماییانەی بەرگریی شارستانی بکەن بۆ وەرزی بەهار:

١ـ مەترسییەکانی ئاگر: لەکاتی چوونەدەرەوە بەمەبەستی کاتبەسەربردن، نابێت لە شوێنی وشک، یاخود نزیک لە پووش و پەڵاش ئاگر هەڵبکرێت، هەروەها دڵنیاببەوە لەوەی لەدوای خۆت بەتەواوی ئاگرەکە بکوژێنیتەوە.

٢ـ سەلامەتیی رێگاوبان: بەهۆی بارانی بەخوڕی بەهاران، رێگاوبانەکان خلیسک دەبن، بۆیە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و بەتەواوی رەچاوی رێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن.

٣ـ ئاگاداری مێروو و خشۆکەکان بن: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی بەهار، مێرووە زیانبەخش و گیانەوەرە خشۆکەکان لە وەرزی متبوون دێنەدەرەوە و لەکاتی چوونەدەرەوە بۆ نێو سروشت، یاخود شاخەوانی، پێویستە بەوریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن.

٤ـ ئاگاداری بەنزین و سووتەمەنی بن: نابێت لەکاتی چوون بۆ گەشت و سەیران، بەنزین لەنێو بوتڵی ئاو هەڵبگریت، چونکە منداڵان ناتوانن جیاوازیی لەنێوان ئاو و بەنزیندا بکەن و بەهۆیەوە ساڵانە چەندین رووداوی نەخوازراو روودەدات.













گەلەری