PM:11:13:17/03/2025
13108 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥ ەوە نۆرەی ئەلیكترۆنی بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەكەمان كارا دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دانیشتوانی هەولێر و دەورووبەری لەبارەی نۆرەی ئەلیكترۆنی بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی ئاگادار دەكرێنەوە و جەخت دەكرێتەوە، پارەدان لەرێگەی كارتی بانكی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لەمەودوا هیچ مامەڵەیەكی
كارتی نیشتمانی بێ نۆرەی ئەلیكترۆنی بەڕێ ناكرێت.
هەروەها، پێوستە هاووڵاتی كارتی بانكی پێ بێت بۆ
پارەدان و پارەی كاش وەرناگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان نۆرە بگرن
لەرێی بەرنامەیەك دەبێت كە لەسەر پەیجی (فەسبووك)ی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و
باری شارستانی هەولێر هەیە.