PM:10:14:17/03/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە ٧ یان وەرنەگرتووە، سبەی سێشەممە، بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک نەوتی كەركوك دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەوکەسانەی کە فۆڕمی نەوتیان کەرکوکە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە ٧ یان وەرنەگرتووە، سبەی دەتوانن وەری بگرن و نرخەکەشی ٧ هەزارو ٥٠٠ دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە
دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لەبەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیک مزگەوتی محەمەدی.
ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە
پسووڵەی ژمارە ٧ و كارتی نیشتیمانی و كۆپییەكەیەتی و بڕەكەی ٥٠ لیترە و نرخەكەی ٧ هەزارو ٥٠٠ دینارە.