سەردێڕ:

لەرووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون

PM:09:55:17/03/2025

18572 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە پێنجوێن دوو کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کە لە تەنیشت گومرکی پێنجوێن روویداوە دوو کەس بریندار بوون و زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخەنەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن و زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

وتیشی، دوو بریندارەکە هی یەک ئۆتۆمبێلیانن و لە ئێستادا سەلامەتن، شوفێری ئۆتۆمبێلەکەی تریش رۆشتووە و لەو شوێنی رووداوەکە نەماوە.


سیروان رەفیق ـ پێنجوێن













گەلەری