PM:08:34:17/03/2025
1952 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیستی کێشەی مووچە چارەسەر کراوە، مووچەی مانگی دوو دەبێتە بنەما بۆ مووچەی مانگەکانی دیکە و لەم هەفتەیەدا هەرێم لیستی مووچەی ماگی سێ ئامادە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سیپان عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەپێی سیستەمێکی نوێ ئاسانکاری زۆۆر کراوە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی هەرێم، بەپێی رێککەوتنەکان بڕیارە مووچەی مانگی داهاتووی هەرێم لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو
گرفتەکان چارەسەر کراون و نابێت لەمەودووا مووچەی هەرێم دوا بکەوێت، ناشبێت بەهۆی
هەندێک کێشەوە بەغدا ناردنی مووچەی هەرێم دوا بخات.
باسی لەوەشکرد، ناردنی مووچەی
هەرێم پێویستی بە سەردانی شاند و تەنانەت ناردنی لیستی مووچەش نییە، هەرێم هەموو
داواکارییەکانی مووچەی جێبەجێکردووە پێویستە چیتر مووچە دوانەکەوێت.
وتیشی، مانگانە داهاتی
هەرێم زیادو و کەم دەکات و بەغدا گلەیی نەبووە لەو داهاتەی هەرێم رادەستیانی کردووە.