PM:07:55:17/03/2025
1900 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا رایگەیاند، لە ٢١ـی ئازاردا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماریش بەشداری تێدا دەكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەموان لە
ئاهەنگی نەورۆز ئامادەبن و بەشداری بکەن، نەورۆز وەک یادێکی دێرین ئاهەنگی بۆ
دەگێڕدرێت.