PM:03:20:17/03/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، پەیوەندی یەکێتی و پارتی هەر باش بووە و زمانی پێش هەڵبژاردنیش جیاوازە لە دوای هەڵبژاردن
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند، پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی هەر باش بووە بەڵام وەک دوو حزبی سەرەکی رکابەری یەکترین، زمانی پێش هەڵبژاردنیش جیاوازە لە زمانی دوای هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کاتی گفتوگۆیە، چونکە هیچ
لایەنێک زۆرینەی رەهایان نیە ، ناچارن بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن، وتیشی هەردولا لە
قۆناغێکی باشی پەیوەندیدان.
ئەم وتانەى وتەبێژى یەکێتى لەکاتێکدایە، ئەو دوو حزبە
لەکاتی بانگەشەى هەڵبژاردن خۆیان وەک ناکۆک دەردەخەن و قسە بە یەکتر دەڵێن، دواى
هەڵبژاردنیش لەسەر دابەشکردنى پۆست و وەزارەتەکان رێکدەکەون.