PM:01:17:17/03/2025
1024 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەرێکەر تا ئێستا مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا و مووچەى مانگی دووی مامۆستایانى گرێبەستى پەروەردەى دابەشنەکردووە هەرچەندە مووچەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا مووچەی مانگی ١٢ و یەک و دوویان تا ئێستا پێنەدراوە سەرەڕای ئەوەی مووچەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
هەروەها مامۆستایانی
گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە مووچەى مانگی دووی رابردوویان وەرنەگرتووە، تەنانەت
مامۆستایانى سەربە وەزارەتى پەروەردە لە هەولێر دهۆک تا ئێستا مووچەی مانگی هەشتیان
پێنەدراوە.
هەروەها حکومەتی
کاربەرێکەر تا ئێستا گرێبەستی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی باڵای نوێ نەکردووەتەوە
کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گرێبەستەکەیان بەسەرچووە.