سەردێڕ:

جومانە غەلای: تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوامە

AM:09:49:17/03/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی بایۆمەتری لە هەزار و ٧٩ بنکەی تۆمارکردن دەستی پێکردوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێکردنەوەى تۆماری دەنگدەرانیش دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسى هەواڵی عێراقی رایگەیاند، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، وتیشی کە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بەردەوامە بەڵام قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران هێشتا دەستی پێنەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمارکردنی بایۆمەتری لە هەزارو ٧٩بنکەی تۆمارکردن کراوەیە و دەنگدەر لەوانەش لەدایکبوانى ساڵى ٢٠٠٧ دەتوانێت سەردانی نزیکترین ناوەند بکات بۆ تۆمارکردنی داتای دەنگدەران.

هاوکات، لەلایەکی ترەوە بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕی راگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی  پەرلەمانی عێراق بەردەوامە.













گەلەری