سەردێڕ:

ئەمشەو کاتژمێر نۆ فیلمی (١٩٨٨) لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی یەک و ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت

PM:04:50:16/03/2025

2324 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی ٣٧ـەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارنکردنی شاری هەڵەبجە، ئەمشەو کاتژمێر نۆ فیلمی ١٩٨٨ بۆ جاری دووەم لەسەر شاشەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی یەک و ئێن ئاڕ تی و دوو پەخش دەکرێت.


فیلمی ١٩٨٨ لە بەرهەمهێنانی دامەزراوەی نالیایە و باس لە رووداوەکان و کیمیاییبارانکردنی پارێزگای هەڵەبجە دەکات لەو ساڵەدا، لەسەر شاشەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی یەک و ئێن ئاڕتی دوو پەخش دەکرێت.

فیلمەکە پێشتر لەسەر شاشەی سینەماکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پەخشکراوە، فیلمەکە چەندین خەڵاتی جیهانیی بۆ باشترین فیلم بەدەستهێناوە.

فلیمی ١٩٨٨ لە فێستیڤاڵی گرین فلاش لە فەرەنسا و ستۆکۆڵم سیتی فێستیڤاڵ لە وڵاتی سوید خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا و بووە بە خاوەنی سێ خەڵات لە فێستیڤاڵی جیهانیی ئەڤینیۆن لە وڵاتی فەرەنسا.

هەروەها، فیلمی ١٩٨٨ لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک لە ئەمریکا بەشدارە و ئیڤێنتی فێستیڤاڵەکە بە فیلمی ١٩٨٨ کۆتایی دێت و گرنگی تایبەتی پێدەدرێت، هەروەها پانێڵێک لەبارەی جینۆسایدی هەڵەبجەشەوە ساز دەکرێت.













گەلەری