AM:09:39:16/03/2025
1156 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەی رژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە و هەمیشە لەیادمانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێزانینی زۆرمان بۆ قوربانیدانەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەڵەبجە، بە تایبەتی بریندارانی کارەساتەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسیار و
ئەنجامدەرانی سەرەکی ئەم تاوانە، بە سزای خۆیان گەیشتن، بەڵام سەرەڕای تیپەڕبوونی
( ٣٧ ) ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە مەزنە ، هێشتا زام و برینەکانی ئەم تاوانە ساڕێژ
نەبوون.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی جێی داخە، حکومەتی فیدراڵ
تا ئێستا، بەرپرسیاریێتی دەستووری و یاسایی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی بنەماڵە و کەس
و کار قوربانیان و شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان جێبەجێ نەکردووە. تەنانەت تا
ئێستاش ، ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی بە پارێزگەبوونی هەڵەبجەی پەسەند نەکردووە.