سەردێڕ:

سبەینێ لەم ناوچەیە نەوت دابەش دەکرێت

PM:10:58:15/03/2025

1756 جار خوێندراوەتەوە

یەکەی سووتەمەنيی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ کە فۆڕمی خۆراکیان سەر بە شاری کەرکوکە سبەینێ یەکشەممە نەوتەکەی عێراقیان بەسەردا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، یەکەی سووتەمەنيی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، کە فۆڕمی خۆراکیان سەر بە شاری کەرکوکە و تاوەکو ئێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە حەوتیان وەرنەگرتووە، سبەی یەکشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە پسوڵەی ژمارە حەوت و کارتی نیشتیمانی و کۆپییەکیەتی، هەروەها بڕەکەشی بریتییە لە ٥٠ لیتر و نرخەکەی حەوت هەزار و ٥٠٠ دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، شوێنی دابەشکردنی نەوتە لەبەردەم فەرمانگەی ئاوی چەمچەمالە و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەریەک نەوت بۆ قەزای چەمچەماڵ بنێردرێت و دابەشبکرێت.













گەلەری